نەتەوە یەکگرتوەکان هۆشداری دەدات لەئاڵۆزبونی گرژییەکان کوشتنی زانا ئەتۆمییەکەی ئێران

 نەتەوە یەکگرتوەکان هۆشداری دەدات لەئاڵۆزبونی گرژییەکان کوشتنی زانا ئەتۆمییەکەی ئێران
چاودێرێکی ئەتۆمی سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان هۆشداریدا لەئاڵۆزبونی گرژییەکان کوشتنی زانا ئەتۆمییەکەی ئێران.

پرسی کوشتنی ئەو زانا ئەتۆمییەی ئێران گرژی و ئاڵۆزی زیاتری بەدوادا دێت

بەگوێرەی ئاژانسی سکای نیوز، لەیەکەم چاوپێکەوتنی دوای کوشتنی موحسین فەخریزادە زانای ئەتۆمی ئێران، مارینۆ گرۆسی چاودێری ئەتۆمی سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، پرسی کوشتنی ئەو زانا ئەتۆمییەی ئێران گرژی و ئاڵۆزی زیاتری بەدوادا دێت، ئەوەش بەهۆی خێراکردنی هەنگاوەکانی ئێران لەپیتاندنی یۆرانیۆم وەک تۆڵەکردنەوەی زاناکەیان.

ئەگەر ئێران هەنگاوەکانی خێراکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم جێبەجێبکات، هەروەک چۆن هەندێکی جێبەجێکردوە، ئەوە دورکەوتنەوەی زیاترە لەرێککەوتنەکە

ئەو چاودێرەی سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان، راشیگەیاند، ئەگەر ئێران هەنگاوەکانی خێراکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم جێبەجێبکات، هەروەک چۆن هەندێکی جێبەجێکردوە، ئەوە دورکەوتنەوەی زیاترە لەرێککەوتنەکە.

وتیشی، نازانم لەم هاوکێشەیەدا کێ براوە دەبێت، بەڵام ئەوە ئەرکی ئێمەیە کە بەڕونی بەجیهان بڵێین ئەمە لەئێراندا رودەدات، بەڵام باهەمو لایەک بزانن لەم دۆخە هیچ لایەک سودمەند نابێت لەنێویشیاندا ئێران.







خەندان-
Top