ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا نەیتوانی رێگری لە مامەڵەی چەک لەگەڵ ئیمارات بگرێت
بە 50 دەنگی بەڵێ لەبەرامبەر 46 دەنگی نەخێر، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پرۆژە بریاری فرۆشتنی فڕۆکەی بێفرۆکەوانی " رایاپەر"-ی بە ئیمارات پەسەندکرد
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سپوتنیک، بە 50 دەنگی بەڵێ لەبەرامبەر 46 دەنگی نەخێر، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پرۆژە بریاری فرۆشتنی فڕۆکەی بێفرۆکەوانی " رایاپەر"-ی بە ئیمارات پەسەندکرد.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی بەکارهێنانی هەر بڕیارێکی کۆنگرێسی کرد کە رێگە لەفرۆشتنی فڕۆکەی بێفرۆکەوان بگرێت بە ئیمارات
دوێنێ چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی بەکارهێنانی هەر بڕیارێکی کۆنگرێسی کرد کە رێگە لەفرۆشتنی فڕۆکەی بێفرۆکەوان بگرێت بە ئیمارات.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بەهای گرێبەستەکە 23 ملیۆن دۆلارە و لەراگەیەنراوێکیشدا، کۆشکی سپی رایگەیاندوە، داهاتی ئەو مامەڵەیە پشتیوانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دەکات بەبەهێزکردنی ئیمارات لەبەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران، بەتایبەتیش دوای ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئیسرائیلدا.
خەندان
