ئەبوزەبی ژیان ئاسایی دەکاتەوە

ئەبوزەبی ژیان ئاسایی دەکاتەوە
دەسەڵاتدارانی ئیمارەتی ئەبوزەبیی پایتەختی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو، ژیان لە شارەکەیان ئاسایی دەکەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9-12-2020، نووسینگەی راگەیاندنی ئیمارەتی ئەبوزەبی رایگەیاندووە، لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا، دەست بە ئاساییکردنەوەی ژیان لە ئیمارەتەکە دەکەن و هەموو چالاکییە ئابووری، گەشتیاری و رۆشنبیرییەکان دەست پێدەکەنەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی ئیمارەتی ئەبوزەبی هەروەها رایگەیاندووە، کە ئاساییکردنەوەی ژیان لە ئیمارەتەکە دوای گرتنەبەری رێکارە سەرکەوتووەکان بۆ رێگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، دێت.

هەروەک نووسینگەکە رایگەیاندووە، سەرەڕای ئاساییکردنەوەی ژیان، دەبێ هاووڵاتیان رێکارەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا بگرنە بەر.










باسنيوز



Top