ئەمریکا.. 740 ملیار دۆلار بۆ بودجەی بەرگری پەسەند کرا

ئەمریکا.. 740 ملیار دۆلار بۆ بودجەی بەرگری پەسەند کرا


ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بودجەی بەرگریی وڵاتەکەی بۆ ساڵی 2021 پەسەند دەکات، کە 740 ملیار دۆلارە.

سەرەڕای ناڕەزایی دۆناڵ ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا لەسەر پرۆژەیاساکە و دەنگی نەخێری 78 ئەندام، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە دەنگی 335 ئەندام، پرۆژەیاسای بودجەی بەرگریی وڵاتەکەی بۆ ساڵی داهاتوو، پەسەند کرد.

بەپێی یاساکە، لە ساڵی 2021 حکوومەتی ئەمریکا بڕی 740 ملیار دۆلار بۆ وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی دابین دەکات.










باسنیوز
Top