دەوڵەتێکی عەرەبی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای راگەیاند

 دەوڵەتێکی عەرەبی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای راگەیاند
وەزارەتی تەندروستی ئیمارات رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنا بەفەرمی لەوڵاتەکەیان بەرهەمهێنرا کە ڤاکسینێکی پەیمانگای بەیجینە بۆ بەرهەمە بایۆلۆجییەکان و کۆمپانیای "سینۆفارم سی ئێن بی جی" پەرەی پێداوە و کاریگەرییەکەی دژی کۆرۆنا 86% بوە.

کۆمپانیای سینۆفارم سی ئێن بی جی گەشەی پێداوە

وەزارەتی تەندروستی ئیمارات لەراگەیەنراوێکدا وەک یەکەم دەوڵەتی عەرەبی بەرهەمهێنانی ڤاکسینێکی دژ بەکۆرۆنای تایبەت بە وڵاتەکەی راگەیاند، کە ئەو ڤاکسینەش بەرهەمی تایبەتی پەیمانگای بەیجینە بۆ بەرهەمە بایۆلۆجییەکان و کۆمپانیای "سینۆفارم سی ئێن بی جی" گەشەی پێداوە.
کاریگەری بەکارهێنانی ڤاکسینەکە 86% بوە
ئاماژەی بەوەشکراوە، کاریگەری بەکارهێنانی ڤاکسینەکە لەسەر ئەو کەسانەی تاقیکراوەتەوە لەئاستێکی بەرزدابوە و گەیشتوەتە رێژەی 86%.

دوێنێ بۆ یه‌كه‌مینجار له‌ وڵاتی بریتانیا و له‌ ئینیكسلینی باكوری ئیرله‌ندا، كۆمپانیای بایۆنتیكی بریتانی ڤاكسنیی فایزه‌ری به‌رهه‌مهێناو یه‌كه‌مین كه‌س كه‌ پێی بخشرا ژنێکی ته‌مه‌ن 90 ساڵ بو.

نزیکەی 10 مانگ دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی و هاوبەشەکانی داوایانکرد ئیدارەی دەرمان و چارەسەری تەندروستی ئەمریکا مۆڵەتیان پێبدات بۆ تاقیکردنەوەی ڤاکسینێک دژ بەکۆرۆنا، دوای تاقیکردنەوەشی لەسەر 40 هەزار کەس لەچەندین وڵاتی جیهان، کاریگەری ڤاکسینەکە گەیشتوەتە 95%.






خەندان
Top