یه‌كێتی ئه‌وروپا پێشوازی له بڕیاری به‌ریتانیا ده‌كات
مارروس سیفكۆڤیچ، له كۆنگره‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "به‌شێوه‌یه‌كی كارا و له نزیكه‌وه چاودێری كشانه‌وه‌ی به‌نده‌كانی ناكۆك له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا ده‌كه‌ین".
روونیشكرده‌وه، "رۆژانی داهاتوو، بابه‌تی بارزگانی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، له لایه‌ن "ئورسولا ڤۆن دیر لاین"، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپی، "بۆریس جۆنسن"، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت".
به‌ریتانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا رایانگه‌یاند، رێككه‌وتوون بارزگانی له‌گه‌ڵ ئێرله‌ندای باكوور بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌رورپا ده‌رده‌چێت، حكومه‌تی ئێرله‌نداش پێشوازی له رێككه‌وتنه‌كه كرد.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
k24 -
