فایزەر: هیچ نیگەرانییەک لەبارەی سەلامەتیی ڤاکسینەکەمانەوە لە ئارادا نییە
کۆمپانیای فایزەر ئاماژەی بەوە داوە، تاقیکردنەوەکان نیشانیان داوە هیچ نیگەرانییەک لەبارەی سەلامەتی ڤاکسینەکەیانەوە لە ئارادا نییە.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا لەبارەی ڤاکسینی فایزەر رایگەیاندووە، لە تاقکردنەوەیەکدا کە 38 هەزار کەس بەشدارییان کردووە، سەلامەتیی ڤاکسینەکە سەلمێنراوە و پێویست بە هیچ نیگەرانییەک ناکات.
ئەو ئیدارە فەرمییەی ئەمریکا رۆژی سێشەممە 2020/12/08 ئاشکرای کردووە، ماوەی دوو مانگە تاقیکردنەوەیان لەسەر ئەو ڤاکسینە دەستپێکردووە و لە رۆژانی داهاتووشدا بڕیاری مۆڵەتدان بە بەکارهێنانی ڤاکسینەکە لە ئەمریکا رادەگەیێنرێت.
ئەوە لە کاتێکدا ڤاکسینەکەی فایزەر لە بەریتانیا مۆڵەتی وەرگرتووە و رۆژی سێشەمەش بە فەرمی لە بەریتانیا کوتان بەو ڤاکسینە دەستیپێکرد کە سەرەتا بەساڵاچووان و کارمەندانی پزیكشیی گرتووەتەوە.
rudaw -
