"ڤاكسینی ڤایزه‌ر هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ناكات"

ئیدارەی خۆراك و دەرمان له‌ ئەمه‌ریکا رایگەیاند، ڤاکسینی فایزەر ھیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست ناکات.

لە راگەێندراوێکدا ئیدارەی خۆراك و دەرمان له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمه‌ریکا جه‌ختی كرده‌وه‌، بە گوێرەی ئەو داتایانەی کە لە تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینی ڤایزه‌ر له‌سه‌ر 38 ھەزار خۆبەخش کۆکراونەتەوە، تێبینی ھیچ کاریگەرییەکی نەرێنی و مەترسیدار له‌سه‌ر ته‌ندروستییان نەکراوه‌.

بڵاوکردنەوەی ئەم راگەێندراوە له‌كاتێكدایه‌، بڕیاره‌ دوای دوو رۆژی دیكه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌ست به‌ هه‌ڵمه‌تی كوتانی گشتی به‌ ڤاكسینی دژ به‌ كۆرۆنا بكرێت.
k24 -
Top