ئێران: (6) ئه‌وه‌نده‌ی پێشوو پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد ده‌كه‌ین
ره‌بیعی، گوتی: "ئامێرێكی نوێی سه‌نته‌رفیوچ-مان، له نه‌وه‌ی (IR2M) له وێستگه‌ی نه‌ته‌نز جێگیر كردووه، كه (6) ئه‌وه‌نده توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی زیاتره له ئامێره‌كه‌ی پێشوو (IR1)، تاران هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی پابه‌ندبوونی به‌رامبه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیاری چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌مێنێته‌وه".
جه‌ختیكرده‌وه، "جێگیركردنی ئامێری نوێی سه‌نته‌رفیوچ له وێستگه‌ی نه‌ته‌نز، له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه بن".
له‌باره‌ی پێشنیازی به‌شداریكردنی یابان، سعوودیه و به‌حره‌ین، له دانوستانی ئه‌تۆمی، ره‌بیعی روونیكرده‌وه، "دانوستانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به بۆچوونی تاران كۆتایی هاتووه، بڕیار نییه دانوستانی نوێ بكرێت، تاوه‌كو قسه له‌سه‌ر به‌شداریكردنی ده‌وڵه‌تی نوێ بكه‌ین".
ره‌بیعی ئاماژه‌ی كرد، "ئیداره داهاتووی ئه‌مه‌ریكا ده‌زانێت پێویسته چی بكات، تا متمانه له‌گه‌ڵ ئێران دروست بكات، رێوشوێنی خراپیش ده‌زانێت، بۆ لاوازكردنی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی، بۆیه تاران ناتوانێت بیر له دانوستانی نوێ له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بكاته‌وه، به‌رله‌وه‌ی واشنتۆن پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه نه‌بێت".
سه‌رچاوه: RT
k24 -
