له‌ ئێران زیاتر له‌ 11 هه‌زار تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كران

له‌ ئێران زیاتر له‌ 11 هه‌زار تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كران
ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئێران بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 50 ھەزار کەس بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست داوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 8/12/2020 د. سیما لاری، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لەوە کرد، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 323 کەسی دیکە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، هه‌ر له‌ ئێران کۆی گشتیی ئەو کەسانەی به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان لەدەست داوە، 50 ھەزار و 917 کەسە.

گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئەوەشی خستە ڕوو، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ، 11 ھەزار و 23 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە کۆی گشتیی تووشبوانی پەتاکە لە ئێران گەیشتە ملیۆنێك و 62 ھەزار و 397 کەس.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 754 ھەزار و 224 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.













باسنيوز


Top