رۆژێکی دیکەی جیهانی لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە دیاریکرا
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، 27-ی دیسەمبەر دەبێتە رۆژی جیهانی ئامادەکاری بۆ پەتا
بەگوێرەی میدیاکانی جیهان، دوێنێ دوشەممە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، 27-ی دیسەمبەر دەبێتە رۆژی جیهانی ئامادەکاری بۆ پەتا، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ دڵنیابونەوە لەوەی کە فێربوین چۆن ئامادەکاری بۆ پەتا جیهانییەکان دەکەین و زیانەکانی کەمدەکەینەوە.
دیاریکردنی رۆژی 27-ی دیسەمبەر ساڵێک دوای بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا و دیاریکردنی یەکەم حاڵەتی ئەو پەتایە دێت کە تائێستا جیهانی گیرۆدەکردوە
دیاریکردنی رۆژی 27-ی دیسەمبەر ساڵێک دوای بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا و دیاریکردنی یەکەم حاڵەتی ئەو پەتایە دێت کە تائێستا جیهانی گیرۆدەکردوە و زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو کەسی لەجیهاندا کوشتوە و گەورەترین زیانی ئابوری لەمێژوی جیهاندا هەبوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دیاریکردنی رۆژێک بۆ پەتای جیهانی لەچوارچێوەی پرۆژە یاسایەکدایە کە پێشکەشی نەتەوە یەکگرتوەکان کراوە و تێیدا بەپێویست زانراوە ئاستی ئامادەکارییەکان بۆ مامەڵەکردنی پێشوەختە لەگەڵ پەتا جیهانییەکان بکرێت و رێگری لە بڵاوبونەوەیان بکرێت.
خەندان
