كۆشكی سپی: ھیچ باجێكی نوێی گومرگی بەسەر ھاوردەكانی چین ناسەپێنین

كۆشكی سپی: ھیچ باجێكی نوێی گومرگی بەسەر ھاوردەكانی چین ناسەپێنین
راوێژكاری ئابووری كۆشكی سپی، لاری كۆدلۆ جەختیكردەوە لەوەی وڵاتەكەی بەردەوامە لە دانوستانی بازرگانی لەگەڵ چین و گفتوگۆكان باس لە ھیچ باجێكی نوێی گومرگی لەسەر ھاوردەكانی چین ناكات.

لە لایەكی دیكەوە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی واشنتن پۆست گوتی: "گفتوگۆكان لە بارەی گەڕێكی دیكەی پارەداركردنی ھاندان بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ پەتای كۆرۆنا بە ئاراستەی دروستدا دەڕوات و ئیدارەی سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ و كۆنگرێس لە رێككەوتن نزیك بوونەتەوە.

گوتیشی: "ھەڕەشە لەسەر گەشانەوەی ئابووری ئەمەریكا ھەیە"، ئاماژەشیكرد، سەركردەی زۆرینەكان لە ئەنجوومەنی پیران، میچ ماكونیل ئەو دانوستكاری سەرەكی ترەمپ و پارتی كۆمارییە سەبارەت بە گوژمەیەكی گەورەی دیكەی ھاریكاری له‌گه‌ڵ دیموكراته‌كانی ئه‌و وڵاته‌".

سەرچاوە: "رۆیتەرز"
k24 -
Top