لە ئەمریکا هۆشداری لە سەرهەڵدانی برسێتی دەدرێت
رێکخراوی مرۆیی چارەسەرکردنی برسێتی لە ئەمریکا رایگەیاندووە، ژمارەی ئەوانەی لەمساڵدا بەدوای خۆراکدا دەگەڕێن بەراورد بە ساڵی رابردوو 60٪ زیادی کردووە.
ئەو رێکخراوە 181 بانکی خۆراکی لە هەموو ئەمریکادا هەیە و بە گوتەی خۆیان لەمساڵدا ملیارێک و 600 ملیۆن پاوەند خۆراکیان لەو بانکە خۆراکییانەدا دابەشکردووە کە خەڵک بۆ بەدەستهێنانی خۆراک روویان تێدەکەن.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا نزیکەی 22 ملیۆن کەس لە ئەمریکا کارەکانیان لەدەستدا.
بەڵام لە مانگی حوزەیرانەوە ئەمریکا هەنگاو بە هانگاو هەلی کاری نوێی راگەیاندووە، ئێستاش نزیکەی 42٪ی ئەوانەی کاریان لەدەستدابوو گەڕاونەتەوە سەر کار. بە گشتی لە ئەمریکاش رێژەی بێکاری 6.7٪ دەبێت
rudaw -
