نرخی نهوت دابەزی
نەوتی برێنێت رێژەی 0.28% بەهاکەی لەدەستدا
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە نەوتی برێنێت رێژەی 0.28% بەهاکەی لەدەستدا و هەر بەرمیلێک نەوت به 48.97 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکا بە 45.93 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.
سەرەڕای کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن ئۆپێک، نرخی نەوت بەکەمی ماوەتەوە
بەهۆی زۆربونی ژمارەی توشبون و مردن بەکۆرۆنا لەماوەی رابردودا، سەرەڕای کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)، نرخی نەوت بەکەمی ماوەتەوە و تائێستا ئاسۆیەک بۆ بەرزبونەوەی نیە.
تائێستا نرخی نەوت بەکەمی ماوەتەوە و تائێستا ئاسۆیەک بۆ بەرزبونەوەی نیە
بەهۆی زۆربونی ژمارەی توشبون و مردن بەکۆرۆنا لەماوەی رابردودا، سەرەڕای کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)، نرخی نەوت بەکەمی ماوەتەوە و تائێستا ئاسۆیەک بۆ بەرزبونەوەی نیە.
مانگی ئازاری ئەمساڵ، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی 2002ەوە تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
بەگوێرەی شیکەرەوە ئابورییەکان و پسپۆڕانی نەوت، هۆکاری سەرەکی ناجێگری نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبونەوەی شەپۆلی دوەمی کۆرۆنا کە ئاسۆیەکی بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئابورییەکان لەجیهاندا نەهێشتوەتەوە.
خهندان
