قەدەغەی سەرانسەری هاتوچۆ لە تونس درێژکرایەوە
ژمارەیەک رێکاری نوێی دیکەش لەو وڵاتەدا دەگرێتەبەر
وەزارەتی تەندروستی تونس لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەیان سەرەڕای بڕیاری درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ، ژمارەیەک رێکاری نوێی دیکەش لەو وڵاتەدا دەگرێتەبەر و بڕیارەکەش دوای کۆبونەوەیەکی راوێژکاری حکومەت لەگەڵ نوێنەری وەزارەت و دەستە زانستییەکان دراوە.
بڕیارەکە لەکاتژمێر 8:00ی شەو تاوەکو کاتژمێر 5:00ی بەیانی قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ دەبێت
بەگوێرەی بڕیارەکە لەکاتژمێر 8:00ی شەو تاوەکو کاتژمێر 5:00ی بەیانی قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ لەو وڵاتەدا جێبەجێدەکرێت، بەڵام جوڵەی بارزگانی و دیدارەکان راناگیرێن.
خەندان
