ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 67 ملیۆن و 421 هەزار و 369 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ دووشەممە 7-12-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، بەریتانیا، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، کۆڵۆمبیا، ئەڵمانیا، مەکسیک، پۆڵەندا، ئێران، پیرۆ، تورکیا، باشووری ئەفریقیا، ئۆکرانیا، بەلجیکا، ئەندەنووسیا، عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 46 ملیۆن و 325 هەزار و 775 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 542 هەزار و 898 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.








باسنيوز
Top