ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان، یه‌كه‌م ژن ده‌نێرێته سه‌ر مانگ
بیزۆس له رێگه‌ی ئینیستاگرامه‌وه پارچه‌یه‌ك ڤیدیۆی بڵاوكردۆته‌وه كه تێیدا تاقیكردنه‌وه‌ی بزوێنه‌ری كه‌شتییه‌كی تێدایه له‌سه‌نته‌ری مارشاڵ-ی ناسا بۆ كه‌شتییه‌كانی بۆشایی ئاسمان له هانتسڤیل له ئالاباما.
بزوێنه‌ری BE-7 كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه سه‌ر به كۆمپانیای Blue Origin -ه توانیویه‌تی 1245 چركه له كاته‌كانی به تاقیكردنه‌وه به‌سه‌ربه‌رێت له‌و گه‌شته‌ی كه بڕیاره له 2024دا بگه‌یه‌نرێته سه‌ر مانگ.
بلو ئۆرجن (Blue Origin) تیمێكی نیشتمانییه وه‌ك به‌ڵێنده‌رێكی سه‌ره‌كی له ساڵی 2019 ه‌وه پێكهاتوون به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان بۆ بنیاتنانی كه‌شتی (بزوێنه‌ری مانگی شین) كه كه‌شتییه‌كی ئاسمانییه و دابینكراوه بۆ نیشتنه‌وه‌ی له‌سه‌ر رووی مانگ.
تیمه‌كه‌ش پێكهاتووه له كۆی هه‌ریه‌ك له كۆمپانیای لۆكهید مارتن و نۆرسروب گرومان و درێبر.
بلو ئۆرجن له‌م ساڵانه‌ی دواییدا كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی گرێبه‌ستێكی حكومی ده‌كات، هه‌روه‌ها كێبڕكێی سپه‌یس X-ی ئیلۆن ماسك-ی ملیاردێر ده‌كات كه كۆمپانیای لهیدس هۆڵدین خاوه‌ندارێتی ده‌كات بۆ بردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستێك تا سیستمی دابه‌زینی مرۆڤ له‌سه‌ر رووی مانگ تۆمار بكات كه بڕیاره 4 ساڵی داهاتوو ره‌وانه بكرێت.
له‌مانگی نیساندا ئاژانسی ناسا گوژمه‌یه‌ك پاره‌ی ته‌رخانكرد بۆ گه‌شه‌پێدانی كه‌شتیی ئاسمانی دیزاینكراوی بلو ئۆریجین بۆ نیشتنه‌وه له‌سه‌ر هه‌ساره‌كان و مانگ به بڕی 570 ملیۆن دۆلار. شانبه‌شانی دوو كۆمپانیای دیكه ئه‌وانیش: سپه‌یس-X كه 135 ملیۆن دۆلاری چنگكه‌وت بۆ پێشخستنی سیستمی تایبه‌تی Starship. هه‌روه‌ها سیسمی Dynetics كه كۆمپانیای Leidos خاوه‌ندارێتی ده‌كات و توانیویه‌تی 253 ملیۆن دۆلاری ده‌ستكه‌وێت.
k24 -
