له‌ به‌ریتانیا (30) هه‌زار قه‌ل له‌ناوبران

له‌ به‌ریتانیا (30) هه‌زار قه‌ل له‌ناوبران
رۆژنامه‌ی "زه‌ سه‌نی به‌ریتانی" بڵاویكرده‌وه‌، وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی به‌ریتانیا له‌ ته‌شه‌نكردنی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ له‌ كێڵگه‌یه‌كی به‌خێوكردنی قه‌ل له‌ فۆرفۆلك له‌ رۆژهه‌ڵاتی به‌ریتانیا، ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌‌، تێیدا زیاتر له‌ (30) هه‌زار قه‌ل له‌ناوبراون‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتی: "ته‌شه‌نكردنی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ و له‌ناوبردنی ئه‌م ژماره‌ زۆره‌ی قه‌ل، ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی له‌بازاره‌كانی به‌ریتانیا له‌ بۆنه‌كانی له‌دایكبوون و سه‌ری ساڵی نوێ".

رۆژنامه‌كه‌ له‌ هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاندبوو، ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ له‌ كێڵگه‌یه‌كی باكووری "یۆركشایر" ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌، كه‌ بووته‌ هۆی له‌ناوبردنی (10) هه‌زار و (500) قه‌ل.

قه‌ل یه‌كێكه‌ له‌ خواردنه‌ به‌چێژه‌كانی سه‌ر خوانی بۆنه‌كانی له‌دایكبوون له‌ به‌ریتانیا.
k24 -
Top