وادەی ئاشتەوایی وڵاتانی کەنداو ئاشکرادەکرێت

 وادەی ئاشتەوایی وڵاتانی کەنداو ئاشکرادەکرێت
رۆژنامەیەکی کوەیتی شوێن و وادەی ئاشتەوایی وڵاتانی کەنداوی ئاشکراکرد، بەتایبەتیش ئاشتەوایی نێوان سعودییەو قەتەر.

ئاشتەوایی کەنداو لەکۆبونەوەی لوتکەی وڵاتانی کەنداو رادەگەیەنرێت کە بڕیارە ئەم مانگە لە شانشینی بەحرەین ئەنجامبدرێت

رۆژنامەی ئەلرای کوەیتی لەزاری دپلۆماتکارێکی باڵاوە ئاشکرایکردوە، ئاشتەوایی کەنداو لەکۆبونەوەی لوتکەی وڵاتانی کەنداو رادەگەیەنرێت کە بڕیارە ئەم مانگە لە شانشینی بەحرەین ئەنجامبدرێت.

سەرنج و پرسیارەکان لەلایەن لیژنەی تایبەتی لوتکەوە تاوتوێدەکرێن بەئومێدی چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان و گەڕاندنەوەی یەکگرتویی وڵاتانی کەنداو

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندوە، هەمو تێبینی و سەرنج و پرسیارەکان لەلایەن لیژنەی تایبەتی لوتکەوە تاوتوێدەکرێن بەئومێدی چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان و گەڕاندنەوەی یەکگرتویی وڵاتانی کەنداو و کاراکردنەوەی سیستمی پارێزگاریکردن لەنەتەوەی عەرەب.

دوێنێ ئەمریکی کوەیت رایگەیاند، هەوڵەکانیان بۆ ناوبژیوانی وڵاتانی کەنداو بەرهەمداربوە و لەم رۆژانە هەنگاوی جدیتر دەنرێت.

پێشتریش هەریەک لە عێراق، ئێران و تورکیا پێشوازییان لەهەوڵەکانی کوەیت کرد بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتەوایی نێوان سعودیە و قەتەر کە نزیکەی سێ ساڵ بەرلەئێستا بەبڕیارێکی سعودیە کێشەی تێکەوت.







خەندان
Top