ترەمپ لەڕێگەیەکی دیکەوە هەوڵی وەرگرتنەوەی دەسەڵات دەدات
ئەگەر دیموکراتەکان زۆرینەی ئەنجومەنی پیران بەدەستبهێنن وڵات بەرەو کۆمۆنیزم دەبەن
لەکۆبونەوەی لەگەڵ پشتیوانانی لەجۆرجیا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی هاتنە دەسەڵاتی دیموکراتەکان هۆشداری دەدات و رایگەیاند، ئەگەر دیموکراتەکان زۆرینەی ئەنجومەنی پیران بەدەستبهێنن وڵات بەرەو کۆمۆنیزم دەبەن.
پێویستە نوێنەرانی جۆرجیا بیر لەوە بکەنەوە کە ئایا منداڵەکانمان لەژێر سایەی کۆمۆنیزما بژین یان لەوڵاتێکی ئازاددا
ترەمپ راشیگەیاند، پێویستە نوێنەرانی جۆرجیا بیر لەوە بکەنەوە کە ئایا منداڵەکانمان لەژێر سایەی کۆمۆنیزما بژین یان لەوڵاتێکی ئازاددا.
ئەم هەوڵەی ترەمپ بۆ رازیکردنی نوێنەرانی جۆرجیایە کە زۆرینەی بۆ بایدن یەکلایی بوەتەوە تا لە هەڵبژاردنی سەرۆکدا دەنگ بەخۆی بدەن.
خەندان
