ژمارەی ئەوانەی لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە گەیشتە نزیک 46 ملیۆن کەس

ژمارەی ئەوانەی لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە گەیشتە نزیک 46 ملیۆن کەس


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 66 ملیۆن و 882 هەزار و 607 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ یەکشەممە 6-12-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، بەریتانیا، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، کۆڵۆمبیا، ئەڵمانیا، مەکسیک، پۆڵەندا، ئێران، پیرۆ، باشووری ئەفریقیا، ئۆکرانیا، تورکیا، بەلجیکا، ئەندەنووسیا، عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 45 ملیۆن و 984 هەزار و 484 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 535 هەزار و 668 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.








باسنيوز
Top