فۆڵۆوەرەکانی ترەمپ لە تویتەر کەم دەکەن
فاکت بەیس فید هەژمارێکی تویتەرە، کار و پیشەی وردبینی و بەدواداچوونە بۆ هەژمارەکەی ترەمپ، هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە خەڵکێکی زۆر متمانەیان بەو قسانە نییە کە ترەمپ لە تویتەر بڵاویان دەکاتەوە.
هەر لەو ماوەیەی خەڵک ئەنفۆڵۆوی ترەمپیان کردووە، زیاتر لە ملیۆنێک کەس چوونەتە سەر هەژماری جۆ بایدنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا.
لە 2017دا نیویۆرک تایمز ئاشکرایکرد کە ترەمپ بەناوی 217 هەژماری تویتەر قسەی کردووە لەکاتێکدا ئەو هەژمارانە نە متمانەی تویتەریان هەبووە، نە قسەکانیشیان جێگای باوەڕبوون. هەر لەو ساڵەدا کەناڵی فۆکس نیوز کە بە کەناڵی نزیک لە کۆمارییەکان دەناسرێت، راپرسییەکی کرد، دەرکەوت کە 70ی خەڵک دەڵێن تویتەکانی ترەمپ زیان بە بەرنامە و ئەجێنداکانی دەگەیێنن.
لە هەمان راپرسیی فۆکس نیوز، 68%ـی خەڵک دەڵێن ترەمپ زیاد لە پێویست تویت دەکات، ترەمپ تاوەکو کانوونی دووەمی 2021 رێگەی پێدەدرێت تویتەرەکەی وەکو هی سەرۆکی ئەمریکا بەکاربێنێت، و دوای ئەو رۆژە بەبێ ئەوەی پرسی پێبکرێت، متمانەی لێدەسەندرێتەوە.
ترەمپ بە جیاوازییەکی زۆر هەڵبژاردنەکانی بە جۆ بایدن دۆڕاند، لەو رۆژەوە سکاڵا تۆماردەکات و دەڵێت، ساختەکاری کراوە، بەڵام لە بەداواداچوونەکاندا هیچ ساختەکارییەکی وا بەدینەکراوە کاریگەری بەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە هەبێت.
rudaw -
