رووسیا.. پرۆسەی کوتینی هاووڵاتیان بە پێکوتەی دژەکۆرۆنا دەستی پێکرد

رووسیا.. پرۆسەی کوتینی هاووڵاتیان بە پێکوتەی دژەکۆرۆنا دەستی پێکرد


پرۆسەی کوتینی هاووڵاتییان بە پێکوتەی دژەکۆرۆنا، کە زاناکانی رووسیا بەرهەمیان هێناوە، دەستی پێکرد.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 5-12-2020، لە 70 بنکەی تەندروستی و نەخۆشخانە لە مۆسکۆ، دەست کرا بە کوتینی هاووڵاتییان بە پێکوتەی (سپۆتنیک 5)، کە زانایانی رووسی بەرهەمیان هێناوە و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ لە 100 بنکەی تەندروستیی دیکە پێکوتەکە لە هاووڵاتییان بدرێ.

رۆژی هەینی 4-12-2020، سێرگی سۆبیانین، پارێزگاری مۆسکۆ رایگەیاندبوو، پێنج هەزار دانیشتووی مۆسکۆ، کە مامۆستا، پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەرانی چاودێریی کۆمەڵایەتی بوون، بەشێوەی ئەلیکترۆنی خۆیان بۆ وەرگرتنی پێکوتەکە ناونووس کردووە.

پێکوتەکە لە قۆناغی یەکەمدا، دەسرێتە ئەو کەسانەی زۆرتر رووبەڕووی مەترسیی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا دەبنەوە، وەک کارمەندانی بوارەکانی خوێندن و فێرکردن، تەندروستی و چاودێریی کۆمەڵایەتی.






باسنيوز
Top