ترەمپ لە دوایین رۆژەکانی سەرۆکایەتییەکەی بڕیارێکی سەربازی لە بارەی سۆماڵ دەردەکات

ترەمپ لە دوایین رۆژەکانی سەرۆکایەتییەکەی بڕیارێکی سەربازی لە بارەی سۆماڵ دەردەکات


سەرۆکی ئەمریکا لە دوایین رۆژەکانی سەرۆکایەتییەکەی، بڕیارێکی سەربازی لە بارەی سۆماڵەوە دەردەکات.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری داوە زۆرینەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سۆماڵ بکێشێتەوە، کە پاڵپشتیی سوپای سۆماڵ لە دژی بزووتنەوە تیرۆریستی شەباب دەکەن.

ژمارەی سەربازانی ئەمریکی لە سۆماڵ 700 سەربازە و زۆرینەیان دەکشێندرێنەوە، ئەو ژمارە کەمەی دەمێنێتەوەش، لە مەقادیشۆی پایتەخت جێگیر دەکرێن.

دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی رۆژی 3-11-2020 بەرامبەر جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان شکستی هێنا و بەپێی دەستووری ئەمریکاش، لە 20-1-2021 کۆشکی سپی بۆ بایدن بەجێ دەهێڵێت.







باسنيوز
Top