دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 66 ملیۆن و 257 هەزار و 742 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ شەممە 5-12-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، فەرەنسا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، کۆڵۆمبیا، مەکسیک، ئەڵمانیا، پۆڵەندا، ئێران، پیرۆ، باشووری ئەفریقیا، ئۆکرانیا، تورکیا، بەلجیکا، ئەندەنووسیا، عێراق.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 45 ملیۆن و 554 هەزار و 483 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 525 هەزار و 663 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
