ئێران به‌ره‌وپێشچوون له چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانیدا ده‌كات
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆمی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، "ئێران به‌ئاشكرا به ئاژانسهكهیانی راگه‌یاندووه، كۆمپانیای به‌رپرس له پیتاندنی یۆرانیۆم له بنكه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز، ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی 3 كۆمه‌ڵه‌ی دیكه‌ی ئامێری سهنتهرفیچوی پێشكه‌وتوو له جۆری "ئای.ئار-2 ئێم" به‌و بنكه‌یه‌وه ببه‌ستێته‌وه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی گروپی 5+1 جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئێران له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یدا ته‌نیا ده‌توانێت ئامێری سه‌نته‌رفیوچی جۆری "ئای.ئار-1 ئێم" به‌كاربهێنێت و بۆی نییه له‌و ئامێره پێشكه‌وتووتر به‌كار بهێنێت.
k24 -
