ژمارەی ژنان لە ئیدارەکەی بایدن تاوەکو ئێستا دوو هێندەی پیاوانە
جێنیفه‌ر ساكی، گوته‌بێژی كۆشكی سپی لە ئیداره‌ی بایدن دەڵێت "له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا كه‌سانی دیكه‌ش بۆ ئه‌ندامانی كابینه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كرێن، له‌به‌رئه‌وه خۆتان بۆ مانگی 12 ئاماده بكه‌ن. دوێنێ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو زۆر ئه‌ندامی گرنگی تیمی ئاسایشی نیشتمانیی ده‌ستنیشان كرد، به‌ڵام هه‌موویان نه‌بوو. هێشتا وه‌زیری به‌رگری، به‌ڕێوه‌به‌ری CIA و سه‌رۆكی یوئێس ئه‌ی ئای دی ماون، له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا، كه‌سانی دیكه‌ی نێو تیمی ئاسایشی نیشتیمانی ده‌ستنیشان ده‌كرێن".
هه‌موو تیمی راگه‌یاندنی كۆشكی سپی لە کابینەکەی بایدن ئافره‌تن، به‌ڵام ته‌نیا تیمی راگه‌یاندنی كۆشكی سپی نییه، بایدن تاوەکو ئێستا 23 ئافره‌ت و 12 پیاوی بۆ ئیداره‌كه‌ی ده‌ستنیشان كردوون.
كه‌یڵی مكێنانی، گوته‌بێژی كۆشكی سپی لە ئیدارەی تره‌مپ کە داکۆکیکارێکی سەرسەختی سەرۆکی ئەمریکایە دەڵێت "ئه‌و (تره‌مپ) به‌ربه‌سته بیرۆكراتییه‌كانی تێك‌شكاند، كاری زۆری كردووه، نازانم چه‌ند جار له‌م شوێنه‌وه كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی ده‌رباره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كردووه، به‌ڵام ئه‌و كاره‌كانی شایه‌تیی ماندووبوونی ده‌ده‌ن".
مکێنانی ره‌خنه‌ی تووند له میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێت بۆ گرنگیدان به تیمی ئافره‌تانی كۆشكی سپی و ده‌ڵێت، پێش بایدنیش ئافره‌تان پۆسته باڵاكانی راگه‌یاندنی كۆشكی سپییان له ماوه‌ی سەرۆکایەتیی تره‌مپدا به‌ڕێوه‌بردوون.
جگه له‌و كه‌سانه‌ی كه تاوەکو ئێستا بایدن ده‌ستنیشانی كردوون، له‌نێو به‌ربژێره‌كانی پۆسته‌كانی دیكه‌شدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو ئافره‌ت دەبینرێن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو بایدن لوهان گریشه‌م، حاكمی ویلایه‌تی نیو مه‌كسیكۆ به فه‌رمی بۆ پۆستی وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌ستنیشان بكات؛ هه‌روه‌ها بۆ وه‌زیری به‌رگری، میشێل فلۆرنۆی و بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری CIAیش سو گۆردن له به‌ربژێره به‌هێزه‌كانی ئه‌و پۆستانه‌دان.
ره‌نگی كابینه‌كه‌ی بایدن پێچه‌وانه‌ی كابینه زۆرینه سپی پێسته‌كه‌ی تره‌مپه. بایدن به ده‌ستنیشانكردنی كا‌مڵا هاریس وه‌كو جێگری خۆی، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، په‌یامێكی روونی به ئه‌مریكییه‌كان دا کە كابینه‌كه‌ی ئه‌و كابینه‌یه‌كی گشتگیر و هه‌موو ره‌نگه جیاوازه‌كانی ئه‌مریكا له‌خۆی كۆده‌كاته‌وه.
به‌ڵام بایدن به‌ڵێنی كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌كانی نێوان كۆماری و دیموكراته‌كان ده‌دات، ده‌ستنیشانكردنی كابینه‌یه‌كی زۆرینه ئافره‌ت و كه‌سانی پێكهاته‌كانی دیكه، ره‌نگه ترسی كۆماریه‌كان، له‌وه‌ی كه دیموكراته‌كان ده‌یانه‌وێت ئه‌مریكا له ده‌ستی سپی پێسته‌كان ده‌ربێنن، قووڵتر بكاته‌وه.
rudaw -
