ژمارەی مردووانی کۆرۆنا گەیشتە یەک ملیۆن و 500 هەزار کەس

ژمارەی مردووانی کۆرۆنا گەیشتە یەک ملیۆن و 500 هەزار کەس


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 64 ملیۆن و 866 هەزار و 813 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3-12-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، فەرەنسا، ئیسپانیا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، ئەرجەنتین، کۆڵۆمبیا، مەکسیک، ئەڵمانیا، پۆڵەندا، ئێران، پیرۆ، باشووری ئەفریقیا، ئۆکرانیا، تورکیا، بەلجیکا، چیلی، عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 44 ملیۆن و 693 هەزار و 561 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 500 هەزار و 486 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.




باسنيوز
Top