یەکەم گەشتی ئاسمانی بۆ مەبەستی بازرگانی لەئیسرائیلەوە بۆ ئیمارات ئەنجامدەدرێت
ئەمڕۆ سێشەممە یەکەم گەشتی ئاسمانی بەمەبەستی بازرگانی لەئیسرائیلەوە بۆ ئیمارات ئەنجامدەدرێت
لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ئۆفیر گێندلمان وتەبێژ بەناوی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ سێشەممە یەکەم گەشتی ئاسمانی بەمەبەستی بازرگانی لەئیسرائیلەوە بۆ ئیمارات ئەنجامدەدرێت.
گەشتی پێچەوانە لەدوبەییەوە بۆ ئیسرائیل رۆژی پێنجشەممەی داهاتو ئەنجامدەدرێت
وتەبێژی نەتانیاهۆ ئاشکراشیکرد، گەشتی پێچەوانە لەدوبەییەوە بۆ ئیسرائیل رۆژی پێنجشەممەی داهاتو ئەنجامدەدرێت.
لەبارەی ئەم هەنگاوەوە، وتەبێژەکەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل راشیگەیاندوە، ئەنجامدانی ئەم گەشتە بازرگانییانە زیاتر گەلی هەردو وڵات لەیەکتری نزیکدەکاتەوە.
13ی مانگی (ئاب/8)ی ئەمساڵ، ئیسرائیل و ئیمارات رێککەوتنێکی مێژوییان بە نێوەندگیری ئەمریکا واژۆکرد، برایان هۆک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو رێککەوتنە بە "مۆتەکەی ئێران" ناوبرد.
برایان هۆک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ستایشی رۆڵی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای کرد لە دەستپێشخەریەکانی بۆ گەیاندنی هەردو وڵاتی ئیسرائیل و شانشینی یەکگرتوی عەرەبی بۆ رێککەوتنی ئاشتی.
لەبەشێکی رێککەوتنەکەدا، ئیسڕائیل رازیبوە بە هەڵپەساردنی سیاسەتی "داگیرکاری خاکی فەڵەستین" و لکاندنی کەرتی رۆژئاوا بە ئیسڕائیلەوە.
خەندان
