نەتەوە یەکگرتووەکان: لە شەڕی ناوخۆیی یەمەندا زیاتر لە ٢٢٠ هەزار کەس کوژراون

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە شەڕی ناوخۆیی یەمەندا زیاتر لە ٢٢٠ هەزار کەس کوژراون
نووسینگەی هەماهەنگیی تایبەت بە کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کردووە لە شەڕی ناوخۆیی یەمەندا کە شەش ساڵە دەستی پێ کردووە، زیاتر لە ٢٢٠ هەزار کەس گیانیان لەدەست داوە و کردنە ئامانجی ژن و منداڵان لەو شەڕەدا هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.

بەپێی زانیاریی میدیا جیهانییەکان نووسینگەی هەماهەنگیی مرۆڤدۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان (ئۆچا) ئەمڕۆ سێشەممە ١ی١٢ی٢٠٢٠ ئەمڕۆ لەبارەی ئاماری قوربانیانی جەنگی یەمەن لە ماوەی ساڵانی رابردوودا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و ئاشکرای کردووە لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی یەمەنەوە تا ئێستا ٢٢٣ هەزار کەس گیانیان لەدەست داوە.

لە ڕاگەیەدنراوەکەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئاماژە بەوەش کراوە، ئامارێکی لەو جۆرە لە ڕوانگەی مافی مرۆڤە بە هیچ جۆرێک جێگەی پەسەند نییە و ئێستا یەمەن زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە پێوستی بە ئاگربەستە، چونکە دۆخەکەی گەیشتووەتە ناتوانرێ بگەڕێندرێتەوە بۆ دۆخی ڕابردووی".

ماوەی شەش ساڵە میلیشیا حووسییە شیعەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن دەستیان بەسەر بەشێک لە خاکی یەمەندا گرتووە، هاوکات سعوودیەش پشتیوانی لە حکوومەتی شەڕعیی یەمەن دەکات و بەم بۆنەوە جەنگیکی ناوخۆیی دەستی پێ کردووە و بەپێی زانیاریی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، یەمەن لەگەڵ کارەساتێکی مرۆیی بەرەوڕوویە.






باسنيوز
Top