پەرلەمانی ئێران پرۆژەی یاسای هەڵگرتنی سزا ئەتۆمییەکان پەسەند دەکات

 پەرلەمانی ئێران پرۆژەی یاسای هەڵگرتنی سزا ئەتۆمییەکان پەسەند دەکات
وەک کاردانەوەیەک لەدژی کوشتنی موحسین فەخریزادە گەورە زانای ئەتۆمی وڵاتەکەیان، پەرلەمانی ئێران پرۆژە یاسایەکی پەسەندکرد کە تێیدا حکومەت ناچاردەکات رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ لەسەدا 20 بەرزبکاتەوە.

پرۆژە یاسای هەڵگرتنی سزا ئەتۆمییەکانی پەسەندکرا کە تێیدا حکومەت ناچاردەکات رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ لەسەدا 20 بەرزبکاتەوە

بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، عەبدول فازل ئامۆیی وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوە لەپەرلەمانی ئێران رایگەیاندوە، پرۆژە یاسای هەڵگرتنی سزا ئەتۆمییەکانی پەسەندکرد کە تێیدا حکومەت ناچاردەکات رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ لەسەدا 20 بەرزبکاتەوە.

ئێران تەواوی ئەو بەربەستانەی لەبەردەم خۆیدا نەهێشت کە بەهۆی سزا نادوەرییەکانی ئەمریکا و رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015 بەسەریدا سەپێنرابو

ئامۆیی راشیگەیاندوە، بەپەسەندکردنی ئەو یاسایە حکومەتی ئێران تەواوی ئەو بەربەستانەی لەبەردەم خۆیدا نەهێشت کە بەهۆی سزا نادوەرییەکانی ئەمریکا و رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015 بەسەریدا سەپێنرابو.

هاوکات، بەپێی ئەو یاسایە، پشکنینی وێستگەی ئەتۆمییەکانی ئێران لایەن تیمە نێودەوڵەتییەکان و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم سنوردارکراوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئێران پێیوایە ئاژانسەکە شکستیهێناوە لەجێبەجێکردنی ئەرکەکانی رێککەوتنی 2015.

وتیشی، یاساکە دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران ناچاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەماوەی دو مانگی داهاتودا، بەوەش پیشەسازی ئەتۆمی ئێران دەچێتە ئەو قۆناغەی کە فەخریزادە خۆی خۆی لەپێناودا بەخشی.






خەندان
Top