نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا
ئەمڕۆ سێشەممە نەوتی برێنێت رێژەی 1.22% بەهاکەی لەدەستداوە و بە 46.90 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت مامەڵەی پێوەکراوە
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە نەوتی برێنێت رێژەی 1.22% بەهاکەی لەدەستداوە و بە 46.90 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکاش بەڕێژەی لەسەدا 0.62 نرخەکەی دابەزی و بە 45.06 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.
نەوتی خاوی ئەمریکاش بەڕێژەی لەسەدا 0.62 نرخەکەی دابەزی و بە 45.06 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە
بەهۆی زۆربونی ژمارەی توشبون و مردن بەکۆرۆنا لەماوەی رابردودا، سەرەڕای کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)، نرخی نەوت بەکەمی ماوەتەوە و تائێستا ئاسۆیەک بۆ بەرزبونەوەی نیە.
مانگی ئازاری ئەمساڵ، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی 2002ەوە تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
بەگوێرەی شیکەرەوە ئابورییەکان و پسپۆڕانی نەوت، هۆکاری سەرەکی ناجێگری نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبونەوەی شەپۆلی دوەمی کۆرۆنا کە ئاسۆیەکی بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئابورییەکان لەجیهاندا نەهێشتوەتەوە.
خەندان
