لە ئێران 371 کەسی دیکە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا
ئەمڕۆ دووشەممە 30/11/2020 د. سیما لاری، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لەوە کرد، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 371کەسی دیکە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، ههر له ئێران کۆی گشتیی ئەو کەسانەی بههۆى پهتاكهوه گیانیان لەدەست داوە، 48 ھەزار و 246 کەسە.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئەوەشی خستە ڕوو، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ، 13 ھەزار و 321 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە کۆی گشتیی تووشبوانی پەتاکە لە ئێران گەیشتە 962 ھەزار و 70 کەس.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 668 ھەزار و 151 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
