هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق: کوشتنی فەخریزادە نابێتەهۆی وەستاندنی شۆڕش دژی پرۆژەی جولەکە
لەمامەڵەکردن لەگەڵ ئەو پرسەدا ئارام و دانبەخۆدابگرن
هاوپەیمانی فەتح کە نوێنەرایەتی زۆرینەی رەهای هێزەکانی ناو حەشدی شەعبیش دەکات لەعێراق راگەیەنراوێکی لەبارەی کوژرانی موحسین فەخریزادە زانای ئەتۆمی ئێران بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی گەل و سەرکردایەتی ئێران دەکەن بەهۆی کوژرانی ئەو زانایەی بواری ئەتۆم کەبەدەستڕێژی "بەکرێگیراوانی جولە و تۆمەتباران بە خیانەتی گەورە بەرامبەر گەل و ناسنانەی ئیسلامی و مرۆیی" تۆمەتبارن، داواش لە سەرکردایەتی ئەو وڵاتە دەکەن لەمامەڵەکردن لەگەڵ ئەو پرسەدا ئارام و دانبەخۆدابگرن.
کاردانەوەی تاران، کاریگەری نەبێت لەسەر ئاشتی ناوچەکە
ئەوەش هاتوە، داوا دەکەن تاران بەدانایی و هێز و بەهەستێکی بەرپرسیارانەی کۆماری ئیسلامی وەڵامی ئەو روداوە بداتەوە، بەجۆرێک کاریگەری لەسەر ئاشتی نێودەوڵەتی و ناوچەیی نەبێت بەتایبەت لەناوچەکەدا کەبوەتە چەقی ململانێکان.
28ـی ئەم مانگە ئاژانسەكانی ئێران بڵاویانكردەوە، موحسین فەخریزادە، زانا و بەرپرسی یەكەمی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە كردەوەیەكی تێرۆریستیدا لە دەماوەندی سەر بە تارانی پایتەختی ئێران تێرۆركراوە.
موحسین فەخریزادە، یەكێكە لەو كەسایەتییانەی ناوی لە لیستی سزادراوەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكاندایە و لە پلەی یەكەمی زانا و شارەزاكانی بواری زانستی وزەی ئەتۆمی لەئێران هەژماردەکرێت.
خەندان
