له هێرشێكی خۆكوژیدا سی سه‌ربازی ئه‌فغانستان كوژران
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29/11/2020، هێرشێكی خۆكوژی له ڕێی ئۆتۆمبێله‌وه كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی سوپای ئه‌فغانستان له ویلایه‌تی غه‌زنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته و به هۆیه‌وه 30 سه‌رباز كوژراون و 24ـی دیكه‌ش بریندار بوون.
باز محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شارۆچكه‌یه، به ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگه‌یاندووه، كه ته‌رمی 30 سه‌رباز و 24 بریندار گه‌یشتوونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌یان.
باسنيوز
