لەویلایەتێکی ئەمریکا قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ رادەگەیەنرێت
بڕیاردرا لەسبەینێوە قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ لەویلایەتی سانفرانسیسکۆ جێبەجێبکرێت
بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، بەهۆی زیادبونی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا، بڕیاردرا لەسبەینێوە قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ لەویلایەتی سانفرانسیسکۆ جێبەجێبکرێت.
دوکان و ئەو فرۆشگایانەی پێویست نین دادەخرێن و لەکاتژمێر 10-ی شەو تا 5-ی بەیانی رێگە بە کۆبونەوەی خەڵک نادرێت
ئاژانسی فرانس پرێس لەزاری حاکمی ئەو ویلایەتەوە بڵاویکردۆتەوە کە بەپێی رێنماییەکان، دوکان و ئەو فرۆشگایانەی پێویست نین دادەخرێن و لەکاتژمێر 10-ی شەو تا 5-ی بەیانی رێگە بە کۆبونەوەی خەڵک نادرێت.
لوندۆن برێد، حاکمی ویلایەتی سانفرانسیسکۆ ئەوەشی ئاشکراکردوە کە ئەم رێکارانە تا 21-ی دیسەمبەر بەردەوامدەبێت.
بڕیارەکان، ناوچە سان میتیۆی نزیک لە ویلایەتی سانفرانسیسکۆش دەگرێتەوە.
خەندان
