بریتانیا و فڕەنسا رێککەوتنێکی نوێ بۆ ریگرتن لەپەڕینەوەی پەنابەران واژۆدەکەن
هەریەک لەبریتانیا و فڕەنسا رێککەوتنێکی نوێیان بۆ رێگرتن لەپەڕینەوەی پەنابەران لەکەناڵی ئینگلیزەوە واژۆکرد.
هەریەک لەبریتانیا و فڕەنسا رێککەوتنێکی نوێیان بۆ رێگرتن لەپەڕینەوەی پەنابەران لەکەناڵی ئینگلیزەوە واژۆکرد
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، دوێنێ شەممە هەریەک لەبریتانیا و فڕەنسا رێککەوتنێکی نوێیان بۆ رێگرتن لەپەڕینەوەی پەنابەران لەکەناڵی ئینگلیزەوە واژۆکردوە و رێککەوتنەکەش بەجۆرێکە کە پەڕینەوەی پەنابەران بەتەواوەتی سنورداردەکرێت.
لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە، ژمارەی پاسەوانی دەریایی و گەڕان و پشکنینەکانی فڕەنسا لەو کەناڵە دەبێتە دو ئەوەندە
بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی ناوخۆی بریتانیا، لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە، ژمارەی پاسەوانی دەریایی و گەڕان و پشکنینەکانی فڕەنسا لەو کەناڵە دەبێتە دو ئەوەندە.
ئەوەش هاتوە کە بەو هەنگاوە 150 کیلۆمەتر سنوری ئاوی بەهێزدەکرێت کە تێیدا قاچاغچییەکانی گواستنەوەی پەنابەران سودیان لێوەرگرتبو، بەوەش رێگری گواستنەوەی پەنابەران دەگیرێت.
خەندان
