نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا
نەوتی برێنێت رێژەی 0.80% بەهاکەی دابەزی و بە 48.18 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، نەوتی برێنێت رێژەی 0.80% بەهاکەی دابەزی و بە 48.18 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکا رێژەی 0.39%ـی بەهاکەی دابەزی و بە 45.53 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.
نەوتی خاوی ئەمریکا رێژەی 0.39%ـی بەهاکەی دابەزی و بە 45.53 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە
چاوەڕواندەکرا، راگەیاندنی سەرکەوتنی قۆناغی سێیەمی ڤاکسینەکەی کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی کە بەڕێژەی لەسەدا 90 کاریگەری لەسەر ڤایرۆسەکە هەیە نرخی نەوت بەئاستێکی زۆر بەرزترببێتەوە، بەڵام گۆڕانکارییەکە لەئاستی چاوەڕوانیدا نەبو، تائێستا ئاسۆیەک بۆ بەرزبونەوەی نرخی نەوت نیە.
مانگی ئازاری ئەمساڵ، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی 2002ەوە تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
بەگوێرەی شیکەرەوە ئابورییەکان و پسپۆڕانی نەوت، هۆکاری سەرەکی ناجێگری نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبونەوەی شەپۆلی دوەمی کۆرۆنا کە ئاسۆیەکی بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئابورییەکان لەجیهاندا نەهێشتوەتەوە.
خەندان
