لە بەریتانیا پەرلەمانتارێکی کورد وەک وەزیری تایبەت بە دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا دەستنیشان کرا
نازم زەهاوی، پەلەمانتاری کوردی بەریتانیا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاویکردووەتەوە کە لەلایەن بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وەک وەزیری تایبەت بە دابەشکردنی ڤاکسێنی کۆرۆنا، لەو وڵاتە دەستنیشان کرا.
زەهاوی، بەڕەچەڵەک کورد لە دایک و باوکێکی کورد لە ساڵی 1967 لە بەغدا دایکبووە و لەساڵی 1976یش لەگەڵ خێزانەكەی بەرەو وڵاتی بەریتانیا کۆچیان کردووە و لە ساڵی 2010ەوە تاکو ئێستا پەرلەمانتارە لە پەرلەمانی بەریتانیا.
باسنيوز
