له‌ ڕووسیا 27 ھەزار و 100 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كران

له‌ ڕووسیا 27 ھەزار و 100 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كران
لە ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 39 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ شەممە 28/11/2020، لە ڕووسیا 27 ھەزار و 100 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە دوو ملیۆن و 242 ھەزار و 633 کەس.

ھەر لە ڕووسیا 510 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 39 ھەزار و 68 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا ملیۆنێك و 739 هه‌زار و 470 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.












باسنيوز


Top