تره‌مپ : به یه‌ك مه‌رج بایدن ده‌توانێت بچێته كۆشكی سپی
تره‌مپ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "بایدن ناتوانێت بچێته كۆشكی سپی، ته‌نیا ئه‌و كاته‌ی ئه‌گه‌ر سه‌لماندی ئه‌و 80 ملیۆن ده‌نگه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه، یاسایی بووه و بێ فرتوفێڵ و ساخته‌كاری بووه".
تره‌مپ له تویته‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، پرۆسه‌كانی ساخته‌كاری و ته‌زویر، به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ئه‌نجامدراون، به‌تایبه‌تیش له شاره‌كانی دیترۆیت، ئه‌تلانتا، فیلادێلفیا و میلوۆكی.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك توانجێك له بایدن ده‌شڵێت: "شتێكی روونه كه بایدن كێشه‌یه‌كی هه‌یه و بۆی چاره‌سه‌ر ناكرێت".
تا ئێستا دۆناڵد تره‌مپ، ئاماده نییه دان به‌وه‌دا بنێت بایدن له هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وتوو بووه و له رێگه‌ی تیمی ههڵبژاردنهكهشییهوه تانه‌ی یاسایی له ئه‌نجامه‌كان ده‌دات، به‌ڵام تا ئێستا دادگاكان وه‌ڵامی پێچه‌وانه‌ی خواسته‌كانی تره‌مپ ده‌ده‌نه‌وه تیمه‌كه‌ی.
K24
