رۆحانی ئیسرائیل بە کوشتنی زانا ئەتۆمییەکە تۆمەتبار دەکات
تیرۆرکردنی فەخریزادە رادەی بێ ئومێدی و رقی ئەوان نیشان دەدات
حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لە راگەیەنراوێكدا کە دەزگاکانی راگەیاندنی ئەو وڵاتە بڵایانکردوەتەوە باسی لەوەشکردوە، "تیرۆرکردنی فەخریزادە رادەی بێ ئومێدی و رقی ئەوان نیشان دەدات، ئەو روداوەش کاریگەری لەسەر رێڕەوی پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران نابێت".
سیستەمی دروستکردنی کڵاوەی ئەتۆمی بەڕێوە دەبات
ساڵی 2018 بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی موحسین فەخریزادە رایگەیاندبو، ناوبراو سیستەمی دروستکردنی کڵاوەی ئەتۆمی بەڕێوە دەبات. ئەو زانیارییانەی نەتەنیاهۆ پشتیان بەو 100 هەزار دۆکیۆمێنتە بەستبو کە ئیسرائیل لە ئێرانەوە گواستبویەوە.
له تۆڵهی كوشتنی فەخریزادەدا وهڵامی توندمان دهبێت
ئەمڕۆش محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی ئێران (پهرلهمانی ئێران) پهیامێكی لهبارهی كوژرانی موحسین فەخریزادە زانای ئەتۆمی بڵاوكردهوه و رایگهیاند، روداوی تیرۆركردنی موحسێن فەخریزادە جارێکی دیکە ڕوخساری پڕ لە ڕقی ئیسرائیلی لە دژی ئێران دەرخست و "له تۆڵهی كوشتنی فەخریزادەدا وهڵامی توندمان دهبێت".
ئێوارەی دوێنێ هەینی ئاژانسەكانی ئێران بڵاویانكردەوە، موحسین فەخریزادە، زانا و بەرپرسی یەكەمی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە كردەوەیەكی تێرۆریستیدا لە دەماوەندی سەر بە تارانی پایتەختی ئێران تێرۆركراوە.
لە پلەی یەكەمی زانا و شارەزاكانی بواری زانستی وزەی ئەتۆمی لەئێران هەژماردەکرێت
موحسین فەخریزادە، یەكێكە لەو كەسایەتییانەی ناوی لە لیستی سزادراوەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكاندایە و لە پلەی یەكەمی زانا و شارەزاكانی بواری زانستی وزەی ئەتۆمی لەئێران هەژماردەکرێت.
خەندان
