ئێران: له تۆڵهی كوشتنی فەخریزادە وهڵاممان دهبێت
محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی ئێران (پهرلهمانی ئێران) پهیامێكی لهبارهی كوژرانی موحسین فەخریزادە زانای ئەتۆمی بڵاوكردهوه و رایگهیاند، "وهڵامێكی قورس چاوهڕوانی ئهوانه دهكات كه له پشت كوشتنی فەخریزادەوهن".
روداوی تیرۆركردنی موحسێن فەخریزادە جارێکی دیکە ڕوخساری پڕ لە ڕقی ئیسرائیلی لە دژی ئێران دەرخست
ئاماژهی بهوهشكردوه، "روداوی تیرۆركردنی موحسێن فەخریزادە جارێکی دیکە ڕوخساری پڕ لە ڕقی ئیسرائیلی لە دژی ئێران دەرخست".
موحسین فەخریزادە، زانا و بەرپرسی یەكەمی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە كردەوەیەكی تێرۆریستیدا لە دەماوەندی سەر بە تارانی پایتەختی ئێران تیرۆركرا
ئێوارەی دوێنێ ئاژانسەكانی ئێران بڵاویانكردەوە، موحسین فەخریزادە، زانا و بەرپرسی یەكەمی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە كردەوەیەكی تێرۆریستیدا لە دەماوەندی سەر بە تارانی پایتەختی ئێران تیرۆركراوە.
لە پلەی یەكەمی زانا و شارەزاكانی بواری زانستی وزەی ئەتۆمی لەئێران هەژماردەکرێت
موحسین فەخریزادە، یەكێكە لەو كەسایەتییانەی ناوی لە لیستی سزادراوەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكاندایە و لە پلەی یەكەمی زانا و شارەزاكانی بواری زانستی وزەی ئەتۆمی لەئێران هەژماردەکرێت.
خهندان
