دواین ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان

 دواین ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان
ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە ماوەی هەفتەی رابردودا زیادیکردوە، کۆی توشبوانی پەتەکەش لە جیهاندا گەیشتە 61 ملیۆن و 988 هەزار کەس، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 42 ملیۆن و 789 هەزار کەس چاکبونەتەوە.

61 ملیۆن و 988 هەزار و 563 کەس توشی کۆرۆنا بون

بەگوێرەی دوایین ئامار ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە گەیشتوەتە 61 ملیۆن و 988 هەزار و 563 کەس، لەو ژمارەیەش 42 ملیۆن و 789 هەزار و 207 کەس چاکبونەتەوە و ملیۆنێک و 449 هەزار و 121 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

لە ئەمریکا 13 ملیۆن و 454 هەزار و 254 کەس توشبون

لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی توشبوان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەخێرایی بەرزدەبێتەوە، بەجۆرێک کۆی توشبوانی پەتاکە گەیشتوەتە 13 ملیۆن و 454 هەزار و 254 توشبو.

لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپا ژمارەی توشبوان لە فڕەنسا بە خێرایی بەرزدەبێتەوە و تا ئەمڕۆ دو ملیۆن و 196 هەزار کەس توشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش 51 هەزار و 914 کەس گیانیانلەدەستداوە.





خەندان
Top