ترەمپ جارێکی دیکە تانەی لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی وڵاتهكهی دایهوه
لە تویتێکدا سەرۆکی ئەمهریکا نووسیویەتی: ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمهریکا ساختەکارییان تێداکراوە. ھەڵبژاردنەکەی بە جیاوازییەکی زۆر بردووەتەوە و کار دەکەن بۆ ئەوەی ئەنجامە ساختەکارییەکە ئاوەژوو بکەنەوە.
ترەمپ داوای لە خەڵك و جهماوهری کۆمارییەکانیش كرد، بهرامبهر ئهو ساختهكارییانه بێدەنگ نەبن.
سەرۆکی ئەمهریکا گوتی: رۆژی شەممە دەچێتە ویلایەتی جۆرجیا و پشتوانی لەو دەنگدەرانەی دەکات، کە بەھۆی ساختەکارییەکانەوە رژاونەتە سەر شەقامەکان.
ترەمپ: ئاماژە بەوەش دەکات، ئەگەر لەبەرامبەر ئەو نادادپەروەریە بێدەنگ بن، ھەموو شتێك رادەستی چەند کەسێکی نەخۆش دەکەن.
k24 -
