ئه‌ورووپا "سزایه‌كی توند" به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنێت
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، روونیكرده‌وه، یه‌كێتی ئه‌ورووپا كار له‌سه‌ر داڕشتنی پڕۆژه‌یاسایه‌ك ده‌كات، تا "سزایه‌كی توند" به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنێت.
پێش ئه‌وه‌ی سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت، یه‌كێتی ئه‌ورووپا چه‌ندینجار داوای له‌تووركیا كردبوو، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ دراوسێكانی له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و گاز له ده‌ریای ناوه‌ڕاست، بژارده‌ی دانوستان قبووڵ بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌به‌ر وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا، سه‌رۆكی توركیا "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان"، گه‌یشتوه‌ته رێگایه‌كی داخراو، دوای ئه‌وه‌ی له كرده‌وه‌كانی له ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌رده‌وامه.
دوایین كرده‌وه‌ی توركیا، رێگریكردنی بوو له پشكنینی به‌رلین.
چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ئێستا، وه‌زیری بازرگانی فه‌ره‌نسی "فرانك ریسته‌ر" گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی دیسه‌مبه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ورووپی، به‌هۆی ره‌فتاره‌كانی توركیا، له كێشه‌كانی هه‌رێمی ناگۆڕنی قه‌ره‌باغی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سزا به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێت".
k24 -
