لیژنەی چارهسهری كێشهكانی نێوان ههولێر و بهغدا ئەمڕۆ یەکەمین کۆبوونەوە دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26/11/2020، ئەو لیژنەیەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا پێکی ھێنا یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی دەکات.
بەپێ زانیارییەکان بریارە ئەمڕۆ ئەو لیژنەیەی کە لە پەرلەمانی عێراق بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا پێک ھێنرا، یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ئهنجام بدا، بۆ ئەوەی خۆی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە کوردستانی و عێراقییەکان ئامادە بکات.
ھەر بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە دوای ئەم کۆبوونەوەیە لیژنەکە لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان و فراکسیۆن و لایەنە عێراقییەکانیش کۆببێتەوە.
ئەو لیژنەیە دەیانەوێت چارەسەری ئەو کێشە داراییانە بکەن کە لە نێوان ھەولێر و بەغدادا ههن، بۆ ئەوەی لە کاتی ناردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021، لە پەرلەمان چارەسەری کێشەکان بکرێت و پڕۆژکە بە رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا تێپەڕێنرێت.
باسنيوز
