كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی دەستی پێكرد

كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی دەستی پێكرد


كەمێك لەمەوبەر، كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران دەستی پێكرد.

پێشتر فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاندبوو، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا دوو تەوەری سەرەكی گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت:

• داهات و خەرجییەكان و دوا پێشهاتەكانی ڕێڕەوی دانوستان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ سەبارەت بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.

• پێشنووسی پەیڕەوی (دیاریكردنی ماف و ئیمتیازەكانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان)





باسنیوز
Top