نرخی نه‌وت له نۆ مانگی رابردودا به‌رزترین ئاستی تۆماركرد
نرخی نه‌وتی برێنێت به‌رێژه‌ی 0.51% به‌هاكه‌ی به‌رزبوه‌وه و به 46.57 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نرخی نه‌وتی برێنێت به‌رێژه‌ی به‌هاكه‌ی 0.51% به‌رزبوه‌وه و به 46.57 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هاوكات نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 0.79 به‌رزبوه‌وه و 43.63 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه.
نزیكبونه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات له‌ئه‌مریكا و راگه‌یاندنی دو ڤاكسینی سه‌ركه‌وتو له‌ئه‌مریكا هۆكاری سه‌ره‌كی بهرزبنهوهی نرخی نه‌وتن
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوشدا، به‌هه‌مان شێوه، به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌م نرخی نه‌وتی خاو به‌رزبوه‌وه، پسپۆڕێكی ئابوری له كۆمپانیای ناسداك له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی ئه‌م جوڵه‌یه‌ی نرخی نه‌وت رایگه‌یاندوه، نزیكبونه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات له‌ئه‌مریكا و راگه‌یاندنی دوڤاكسینی سه‌ركه‌وتو له‌ئه‌مریكا هۆكاری سه‌ره‌كی بهرزبنهوهی نرخی نه‌وتن، له‌به‌ره‌ئه‌وه‌ی ئه‌و دو هه‌نگاوه ئومێدی ئاسایكردنه‌وه‌ی چالاكییه بازرگانییه‌كانیان هه‌ڵگرتوه.
مانگی ئازاری ئه‌مساڵ، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزمترین ئاستی له دوای ساڵی 2002ه‌وه تۆماركرد، به جۆرێك نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له خوار 25 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.
خه‌ندان
