وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستنیشانکرا

 وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستنیشانکرا
خەندان-

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ لەزاری سەرچاوەیەک بڵاویکردەوە، لەئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکادا ئەنتۆنی بلینکن دەبێتە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە.

جیک سۆلیڤان وەک یاریدەدری سەرۆک بۆ کاروباری ئاسایشی نەتەوەیی دەستبەکاردەبێت

ئاژانسەکە لەزاری سەرچاوەیەکی نزیک لەئیدارەی جۆ بایدن باسی لەوەشکردوە، لەکابینەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکادا کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا رابگەیەنرێت، جیک سۆلیڤان وەک یاریدەدری سەرۆک بۆ کاروباری ئاسایشی نەتەوەیی دەستبەکاردەبێت.

رۆن کلاین وەک سەرۆکی فەرمانبەرانی کۆشکی سپی دەستبەکاردەبێت

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەکە رۆن کلاین وەک سەرۆکی فەرمانبەرانی کۆشکی سپی دەستبەکاردەبێت و پێشبینی دەکرێت سبەی سێ سیشەممە بەشێک لە پۆستە سەرەکییەکانی ئیدارەی نوێی ئەمریکا رابگەیەنرێت.

ساڵی 2015 تاوەکو 2017 جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوە

ئەنتۆنی بلینکن ساڵی 1962 لە خێزانێکی جولەکە لە دایکبوە و بەکالۆریۆسی لە زانکۆی هارڤارد و دکتۆرای لە یاسا لە زانکۆی کۆڵۆمبیا وەرگرتوە، ساڵی 2009 تاوەکو 2013 یاریدەدەری جێگری سەرۆکی ئەمریکا بوە، هەروەها ساڵی 2015 تاوەکو 2017 جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوە.






باسنیوز
Top